مههدى محهممهد – زارى كرمانجى :
بڕیارێكی وەزارەتی دادی توركیا، بە ڕادەست نەكردنی پۆستی شارەوانیی وان بە بەربژێری سەركەوتووی دەم پارتی و دانانی بەربژێرێكی دەرنەچووی ئاكپارتی، ناڕەزایی و خۆپیشاندانی فراوانی لە شارەكانی باكووری كوردستان بەدوای خۆیدا هێنا.
دوێنێ سێشەممە لە چەندین شاری گەورەی باكووری كوردستان، كوردان دژ بەو بڕیارە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، لە شارەكانی وان و جۆلەمێرگ و شرناخ و ئیزمیر، گرژی لە نێوان خۆپیشاندەرانی كورد و دەزگا ئەمنییەكان ڕوویدا و چەند هاونیشتمانییەك بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی توركیا بریندار بوون و 89 ديكهش دەستگیركران.
دەوڵەتی توركیا لە ترسی فراوانبوونی خۆپیشاندان، ئەمڕۆ بۆ ماوەی 15 ڕۆژ تەواوی چالاكییەكانی لە پارێزگای وان قەدەخە كرد.
دواتر لە ژێر كاریگەری فراوانبوونی خۆپیشاندانەكان و دروستبوونی گرژی زیاتر، ماوەیەك بەر لە ئێستا دەستەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا فەرمانی دەست بەكار بوونی وەك سەرۆكی شارەوانی وان دایەوە عەبدوڵڵا زێدان و لە بڕیاری دانانی قەیوم پاشگەز بووەوە.