زاری كرمانجی :
پڕۆسەی هەژماری من پڕۆژەیەكی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ فەرمانبەران و نەهێشتنی رۆتین لە كاتی وەرگرتنی موچە جێبەجێ كراوە و چەندین سودی دیكەی هەیە .
ماوەی ساڵێكە وەك دەستپێكێكی تاقیكاری (نموونەیی) فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی لەدایكبوونی هەولێر مووچەكانیان لەڕێگەی هەژماری من ەوە وەرگرتووە. لەكۆتایی ساڵی ڕابردووەش، هەریەك لە كۆلێژەكانی ئاداب، كشتوكاڵ و زانست یش لە زانكۆی سەڵاحەدین مووچەكانیان لەڕێگەی هەژماری منەوە وەرگرتووە و پرۆسەكە ماوەی مانگێكە لە دهۆك و سلێمانی دەستیپێكردووە):
بە گشتی، تۆماركردنی 260 هەزار فەرمانبەر تۆماركراون و 153 هەزار كارتی بانكیەكانیان پێدراوەتەوە،
بەپێی زانیارییەكان،تا كۆتایی ساڵ، نزیكەی 1000 ئامێری راكێشانی پارە ATM لە سەرجەم پارێزگا، ناحیە و قەزاكانی كوردستان جێگیر دەكرێت بۆ ئەوەی مووچەخۆران بە ئاسانترین شێوە دەستیان بە مووچەكانیان بگات.
ژمارەی بانكە بەشداربووەكانی پڕۆژەكە بەردەوام لە زیادبووندایە كە بریتین لە (BBAC – NBI – RT – Cihan – IIB) و سەرجەمییان لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دانپێنراون و بەشداریكردنیان پەسەند كراوە.
خزمەگوزارییەكانی پرۆژەكە (نموونەی بەشێك لە خزمەتگوزارییە بانكیەكان)
1- دەستراگەیشتن بە سەدان ئامێری ڕاكێشانی پارە ATM و ڕاكێشانی سەرجەم پارەكانت بە یەكجار و بە خۆڕایی. ئامێرەكان بەشێوەی ٢٤ كاتژمێر بەردەستن بۆ بەكارهێنان و فەرمانبەر هەركاتێك بیەوێت بە ئارەزووی خۆی دەتوانێ پارەكەی ڕابكێشێت.
2- دەستراگەیشتن بە قەرز/پێشینەی جۆراوجۆری بانك
3- بەكارهێنانی كارتی بانكی بۆ كرینی ئۆنڵاین و ئامێرەكانی خوێنەری كارت ناسراو بە PoS
4- گواستنەوەی پارە بەشێوەیەكی پارێزراو و سەلامەت بۆ ناوەوە و دەرەوەی وڵات.
5- دەستراگەیشتن بە ئەپلیكەیشنی مۆبایلی بانك بۆ ئەوەی بەردەوام ئاگاداری جوڵەی نێو هەژمارەكەت بیت و بەدەستگەیشتنی ئاگانامەی مۆبایل لەكاتی هاتنی مووچە”.

































































