دڵشاد مه‌ولود گه‌ردی
یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له ئایاری 1992دا، بیرۆكه و پێداگری جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بوو، وه‌ك یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی سیاسیی كورد له سه‌روبه‌ندی ڕاپه‌ڕیندا داوای كرد شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی بگۆڕدرێت بۆ شه‌رعیه‌تی جه‌ماوه‌ری و ده‌ستوری و په‌رله‌مان و حكومه‌ت دابمه‌زرێت.
په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و خه‌باتی نه‌پساوه‌ی گه‌لی كوردستان و شۆڕش و به‌رخودانی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌یه.
دواخستنی شه‌رعیه‌تی ده‌ستوری و په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن و نوێبوونه‌وه‌ی دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان نیه وه‌ك حزبی یه‌كه‌م و زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری و په‌رله‌مانی.
پارتی ته‌نیا لایه‌نه كه زیاتر له هه‌ر لایه‌نێكی دیكه خۆی به خه‌مخۆر و پارێزه‌ر و به‌رگریكاری ده‌ستكه‌وته‌كانی به‌رخودانی خه‌ڵكی كوردستان و خوێنی پیرۆزی شه‌هیدان ده‌زانێت.
ئه‌مجاره‌یان پارتی دژی هه‌ڵبژاردن و نوێكردنه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تی ده‌ستوری نیه و داوای دواخستن و نه‌كردنی هه‌ڵبژاردنی نه‌كردووه، ته‌نیا داوای كردووه، پێشێلكارییه ده‌ستوورییه‌كان ڕاستبكرێنهوه و ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان له ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیكردنی هه‌ژماری ده‌نگه‌كان زه‌وت نه‌كرێت و ده‌ستكاری ئه‌نجامه‌كان بۆ مه‌رامی له قاڵبدانی پارتی نه‌كرێت.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌ریخست ئه‌جێندای ده‌ره‌كی ئاماده‌ییه‌كی كاریگه‌ر و به‌رچاوی هه‌یه له دابه‌شكردنی كورسی به‌سه‌ر لایه‌نه‌كان و یاریكردن به چاره‌نووسی ئیراده‌ی ده‌نگده‌رانی عێراق.
ناكرێت ڕێگه بدرێت هه‌مان یاری به چاره‌نووسی ئیراده‌ی ده‌نگده‌رانی كوردستانه‌وه بكرێت و به‌ر له هه‌ڵبژاردن له ڕێگه‌ی دادگایه‌كی ناده‌ستووری و كۆمیسیۆنێكی شوێنكه‌وتووی ئه‌جێندای ده‌ره‌كی دیزاینی نوێی گۆڕه‌پانی داهاتووی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان بكرێت و كورسییه‌كانی په‌رله‌مان بكرێنه شاباشی یارییه‌كی سیاسیی كه سود و به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ ئه‌جێندای ده‌ره‌كی بێت و خه‌ڵكی كوردستان به زیان لێی بێنه ده‌ره‌وه.
داواكارییه‌كانی پارتی ڕوون و ڕاشكاوانهن و ئه‌وانه‌ی شوێن ئه‌جێندای ده‌ره‌كی كه‌وتون ناتوانن زه‌فه‌ر به پارتی به‌رن و بیانه‌وێت به ده‌نگدانێكی دیزاینكراوی پێشوه‌خته كش مه‌لیك له پارتی بكه‌ن، چونكه زیاتر له حه‌فتا ساڵه پارتی له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌دا سیاسه‌ت ده‌كات و ئاگاداری وردی سه‌ره‌داوی ئه‌و پیلانگێڕیانهیه كه له ده‌ره‌وه له دژی داده‌ڕێژرێن.
هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی یه‌ك له دوای یه‌ك كراوه‌ته‌وه و شه‌ڕێكی ناهه‌مواری ده‌روونی دژی ڕۆڵه‌كانی كوردستان به‌رپا كراوه و پیلانگێڕییه‌كی ده‌ره‌كی له ئارادایه له پێناو دروستكردنی كاره‌كته‌ری ساخته‌ی سیاسیی و شێواندنی واقیعی سیاسی كوردستان و دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی سیاسی ئه‌وتۆ كه ته‌نیا خزمه‌ت به نه‌یارانی كوردستان بكات.
هه‌ر بۆیه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیزاینه ئاماده‌كراوه و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پیلانگێڕییه‌كان ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه و پارتی وه‌ك ئه‌ركێكی مێژوویی سه‌نگه‌ری له‌و موئامه‌ره‌یه گرتووه.