وەیسی شێروانی
هەڵبژاردنێك پێشوەختە ئەنجامەكانی دیاریكرابن و دادوەری پێكهاتەیەكی دیاریكراو بە بڕیاری سیاسی و نادەستووری حوكم لە سەر ئەنجامەكانی بدات، پاشان دەستەی دادوەری هەرێمی كوردستان بێ بەش بكات لە هەر جۆرە چاودێری و بڕیاردانێك لەسەر ئەنجامەكان، حەتمەن ئەنجامدانی باجێكی قورسی دەبێت بۆ كورد بە هەموو حزب و لایەنەكانەوە، بە ئەوانەشەوە كە بەدوای بەرژەوەندییە تایبەتی و حزبییەكانی خۆیانن.
ئەو لایەنانەی پێشوەختە كورسییان بۆ دانراوە ئەگەر لە نیەتی دادگای نافیدڕاڵی بۆ بچوككردنەوەی دەستەڵاتەكانی هەرێم و نەهێلانی قەوارەكەی تێبگەن دەبێ ئەم بابەتە لایان گرنگ بێت، بە پێچەوانەوە مانای وایە شینەكەیان بۆ كوردو بەرژەوەندییە نەتەوەیی و ستراتیجیەكانی نییە، بەڵكو بۆ ئەوەیە بە پشتیووانی بەرەی مقاومە هێزێكی نەتەوەیی وەكو پارتی لە مەیدانی سیاسی هەرێمدا بێ ڕۆل بكەن، كە هیچ وەختێك تەنازولی لە مافە دەستووری و نەتەوەییەكانی نەكردووەو نایكات.
ئەگەر ئەوانەی پشتگیری لە بڕیارەكانی دادگایەكی نادەستووری دەكەن تەنها پرسی گرنگ لایان ئەوە بێت چەند كورسیەك بەدەست بهێنن ئەویش بە ئیجازەو پەسەندی دادوەرە وەلائیەكان ئەوا با بزانن وەكو هەمیشە ناچارن ببنە ئەلقە لە گوێی ئەوان و كوردستان و ئەو پێشكەوتن و ئاوەدانیەی هەیە ڕابگرن هەروەكو ئەو گەندەلی و وێرانەیەی لە بەغداو شارەكانی تری عێراق دەگوزەرێت.
جا بۆ ڕێگریكردن لە هەموو ئەو سیناریۆ و پیلانە پێشوەختانەی نەخشەڕێژ كراون بۆ كورد، پارتی بڕیاری داوە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد، دوور لە دەستوەردانی دەرەكی بە ئیرادەیەكی كوردستانی بەڕێوەبچێت بۆ ئەوەی كوردستان هەر بە بەهێزی و ئاوەدانی بمێنێتەوە.