زاری كرمانجی-سۆران
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ژێر چاودێری هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە گوژمەی 245 ملیۆن و 180 هەزار دینار، پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە لە گوندی كەورین سەربە قەزای ناوەندی سۆران، جێبەجێ دەكرێت”.
ئاشكراشی كرد: ” پڕۆژەكە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ، بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران، لەلایەن كۆمپانیایی (گەرەوان) جێبەجێ دەكرێت و دەكەوێتە خزمەت دانیشتووانی گوندەكە.