”زیاتر لە ساڵێكە کوردو پارتی رووبەڕووی بڕیارە یەك لە دوا یەكەکانى حکومەت و دادگاى فیدڕالى دەبێتەوە”
بەختیار سەباح-زارى کرمانجى:
محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پێشووى پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنى گووتى ”زیاتر لە ساڵێكە كوردو بەدیاریكراوی پارتی دیموكراتی كوردستان، رووبەڕووی بڕیارە یەك لە دوا یەكەکان دەبێتەوە، لەلایەن حكومەت و پەرلەمان و دادگای فیدراڵیەوە.
حەلبوسی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی سۆمەریە، ئاماژەى بەوەکرد، ئەوەی روودەدات رێكەوت نییە، ئاڕاستەیەك لە پشتیەوە وەستاوە، پەیوەندی هەیە بە حساباتی كەڵكەبوەوە، ئەوەش كارێكی باش نییە بۆ عێراق.
هەندێكی پەیوەندی بە دۆخی هەرێمییەوە هەیە، ناكرێت لەیەك كاتدا ئێران بۆردومانی هەولێر بكات و بڕیاریش لە بەغدادەوە دەربچێت فشاری دارایی و سیاسی بخاتە سەر هەرێم، وا لێكدەدرێتەوە بەرنامەبێت و پێكەوە گرێدرابن.