زاری كرمانجی – سۆران :
هەڵگۆرد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە وەڵامی پرسیارێكی زاری كرمانجی لەسەر پرۆژەی ئاوی دۆڵی ئاكۆیان دەڵێ “پرۆژەی ئاوی دۆڵی ئاكۆیان لە قەزای ڕواندز پرۆژەیەكی گرنگ و ستراتیژییە، هەندێك كێشەی هونەری هەبوو بەتایبەت لەسەر ئەو بڕە پارەیەیی بۆ دیاری كرابوو، لە ئێستا دەرخستەكی ترمان بۆ كردووە لە چەند ڕۆژی داهاتوو بەردی بناغەی قۆناخی یەكەمی پرۆژەكە دادەنێین.”
دەشڵێت “دڵنیاش بن هیچ شوێنێك فەرامۆش ناكەین و ئەو میزانییەی لە دەستمان دایە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر تەواوی ناوچەكانی ئیدارەكە دابەش دەكەین .”