زاری كرمانجی-سۆران:
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پشتیوانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنین و دەبێت ڕێز لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و پێکهاتەکانی بگیرێت.
رۆژی سێشەممە (2ـی نیسانی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەم لەگەڵ خاتوو جینین پلاسخارت، دووپاتم کردەوە کە پشتیوانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنین و دەبێت دوور لە پێشێلکاریی دەستووری و دیزاینی پێشوەختە ئەنجام بدرێت و ڕێز لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و پێکهاتەکانی بگیرێت.