زاری كرمانجی – سۆران :
پاش تێپەڕبوونی تەنها دوو رۆژ بەسەر هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیادا یەكەم هەنگاوی دەسەڵاتدارانی ئاك پارتی دژی كورد گیرایە بەر و سەرۆكی هەڵبژێردراوی شارەوانی وان گەورە شاری كورد گۆڕدرا و كاندیدی دووەمی خرایە شوێن كە سەر بە ئاك پارتییە.
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢ ی نیسان كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا كاندیدی دەرنەچووی ئاك پارتی عەبدولهات ئاڤەری كە تەنها ٢٧٪ ی دەنگەكانی گەورە شاری وانی بە دەستهێناوە لە بری كاندیدی دەرچووی دەم پارتی ( كورد ) عەبدوڵا زەیدان ی دانا كە لە ٥٥٪ ی دەنگەكانی بە دەستهێناوە.
سەرۆك شارەوانییە هەڵبژێردراوە كوردە پێشتر زیندانی سیاسی بووەو دەستگیركراوە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی توركیا رۆژی پێنج شەممەی رابردوو كە تەنها دوو رۆژ پێش هەڵبژاردن ماوەو لە ساتەكانی كۆتای دوا رۆژی دەوامی هەفتەدا كاندیدەكە و دەم پارتی ئاگادار دەكەنەوە كە ئەو قەدەغكردنی خۆی كاندیدكردنی لەسەرە. (وتەبێژی دەم پارتی بە میدیاكانی راگەیاندووە).
ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامهوانيدا ئەم هەنگاوهى بە پیلانێك بۆ دانانی قەیووم لە شارەوانیی وان ناوزەد كرد.
وتەبێژی دەم پارتی وتیشی “بیرۆكەی دانانی قەیووم شكاندنی ئیرادەی خەڵكە.. بەهیچ شێوەیەك قبووڵی ناكەین و رێگە نادەین ئیرادەی گەلەكەمان زەوت بكرێت.”
ئایشەگول دۆغان ئاشكرای دەكات، عەبدوڵا زەیدان هەموو رێكارە یاساییەكانی جێبەجێ كردووە و هیچ كێشەیەكی نەبووە.
پارتی یەكسانی و دیموكراتی گەلان كه به دهم پارتى ناسراوە لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤ ی شارەوانییەكانی توركیا توانی ١٠ گەورە شارەوانی بباتەوە كە یەكێكیان وانبوو.