بەهای تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوودا دابەزی و بەهای ١٠٠ دۆلار لەبەرامبەر شەش ملیۆن و ٣٢٠ هەزار تومەن مامەڵەی پێوەكرا.
بازرگانان و خاوەن نووسینگەكانی دراو، ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن رۆژ لە دوای رۆژ بەهای تومەنی ئێرانی دادەبەزێت و بەهاكەی لە دەست دەدات، بۆیە زۆر گرنگە بازرگانان و هاووڵاتییان لە مامەلە كردن بە تومەن هۆشیار بن، لەبەر ئەوەی پێشبینی زیاتر دابەزینی دەكرێت.