زاری كرمانجی-سۆران
سیر بە یەکێک لە سەوزەکان دادەنرێت کە بۆ خۆشکردنی خواردن بە کاردەهێنرێت، تەنانەت لە کۆندا بە چارەسەری سروشتیی هەندێک نەخۆشیی دادەنرا، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆکسان و دژەی هەکردن و کەڕووە و ماددەی ریشاڵی تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک کەس نابێت بیخوات.
مالپەڕی برایتسایدی روسی لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوکەسانە کردووە ” نابێت سیر بخۆن، چونکە لە بری سوود زیان بە جەستەیان دەگەیەنێت:
یەکەم: ژنانی دووگیان و شیردەر.
دووەم: ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە خوارحەوت ساڵییەوەیە.
سێیەم: ئەو کەسانەی نەشتەرگەریی دەکەن، دەبێت دوو هەفتە پێش نەشتەرگەریی نەیخۆن، چونکە سوڕی خوێن چالاک دەکات و ئەگەری هەیە توشی خوێنبەربوون ببن.
چوارەم: ئەوانەی هەستیارییان پێی هەیە و توشی سوتانەوە و سوربوونەوەی پێست دەبنەوە.