زاری کرمانجی سۆران:
بەپێی زانیارییەكان، كەمێك پێش ئێستە سێشەممە 2ی نیسانی 2024، لە نزیك كەمپی (سەردەشت) لە شنگال، ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكە كرایە ئامانج، لە ئەنجامدا كەسێك كوژراوە و كەسێكی دیكەش بریندارن.
لەمبارەیەوە، قاسم شەشۆ، فەرماندەی پێشمەرگە ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ، فڕۆكەی توركیا ئۆتۆمبێلێكی پەكەكەی لە شنگال بۆردومان كرد، كوژراو و بریندار هەیە.”