زاری کرمانجی-سۆران:
كەمێك پێش ئێستە لە ڕێی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە، هێرش كرایە سەر هێزەكانی ئەمەریكا لە سووریا.
ئەمڕۆ سێشەم 2ی نیسانی 2024. روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردووەتەوە، لەڕێی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە هێرش كرایە سەر هێزەكانی ئەمەریكا.
باس لەوەش كراوە، بنكەیەكی سەربازیی ئەمەریكا لە ناوچەی تەنەف لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە درۆن هێرشی كراوەتە سەر.
ئاماژە بەوەشکراوە، فڕۆكەكە پێش ئەوەی ئامانجەكەی بپێكێت، خرایە خوارەوە و ئەو بنكەیەش زەنگی ئاگاداری هێرشی تری لێ داوە.
ئەو هێرشە لە كاتێكدايە دوێنێ ئیسرائیل لە سووریا، باڵوێزخانەی ئێرانی كردە ئامانج و چەندان گەورە بەرپرسی ئەو وڵاتەی كوشت.