زاری كرمانجی-سۆران:
دوای ئەوەی لەلایەن سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕیاردرا بە داشكاندنی كرێی خوێندنی پاڕلێلی قوتابییانی زانكۆ، قوتابیانی زانكۆو پەیمانگە ئەهلییەكان، هیوادارن ئەم بڕیارە ئەوانیش بگرێتەوە.
بەشێك لە قوتابییانی زانكۆو پەیمانگە ئەهلییەكان، بۆ زاری كرمانجی دەڵێن: ” بڕیای مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەم باردۆخەدا گرنگ بوو بە داشكاندنی كرێی خوێندنی پاڕاڵێكی قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگەكان”.
داواكاریشن لە وەزارەتی خوێندی باڵاو توێژینەوەی زانستی، كرێی داشكاندنی خوێندن قوتابیانی زانكۆو پەیمانگە ئەهلییەكانیش بگرێتەوە، چونكە لە هەندێك لە بەشەكان پارەكە ئەوەندە زۆرە لەتوانای هەموو قوتابیەكاندا نییە.