زاری كرمانجی-دیانا
تیمەكانی بەشی ئەندازەی هاتووچۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی سۆران، دەستیان كردووە بە دانانی هێمایی هاتووچۆ و دیاری كردنی خێرایی لە ڕێگاكە.
لەمبارەیەوە عەقید موحسین تەحسین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بەزاری كرمانجی گووت: ” لەلایەن تیمەكانی بەشی ئەندازەی هاتووچۆ سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان، دەستكراوە بە دانان و جێگیركردنی هێماكانی هاتوووچۆ و دیاری كردنی خێرایی لە ڕێگای نێوان گەڕەكی (كانی و سەروچاوە)ی دیانا.