زاری كرمانجی-چۆمان
هەڵگورد محەمەد ناوەندەیی، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان، بەزاری كرمانجی گووت: ” بەمەبەستی ئامادەکاری کردن بۆ هاتنی گەشتیاران لەڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزان، بەهاوكاری كۆمپانیای باڵ و هیزڵ، دەستكرا بە پاک کردنەوەی ڕێگای گەلی سەکران و گوندی شێخان لەسنووری قەزای چۆمان”.
گووتیشی ” هەڵمەتەكە بەردەوامی دەبێت و تەواوی ڕێگاو شوێنە گەشتیارییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان پاک دەکرێنەوە لەلایان کۆمپانیاکانی ناوبراو.