بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەكانی دادگاكە، رۆژی 3ـی نیسانی 2024، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، لەسەر سكاڵای مستەفا سەند، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەدژی سەرۆكوەزیرانی عێراق، سەبارەت بە تەمویلكردنی هەرێمی كوردستان بە بڕی 618 ملیار دینار كۆدەبێتەوە.
سكاڵاكار كە بە كەسێكی دژە كورد ناسراوە و لە لایەن رەوتەكانی دژە هەرێمی كوردستانەوە بەكار دەهێندرێت، لە سكاڵاكەی نووسیویەتی ” پێدانی ئەو پارەیە بە هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، پێچەوانەی یاسایی بودجەی عێراقی فیدراڵییە”.
مانگی كانوونی دووەمی 2024، حكومەتی عێراق بڕی 618 ملیاری دیناری بەشێوەی قەرز بۆ هەرێمی كوردستان نارد بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران.