هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی بڵاوی کردەوە: “بەگوێرەی پێشبینییەکان لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو بە دیاریکراوی لە ڕۆژی یەکشەممە 7-4-2024، دۆخێکی کەشوهەوای ناجێگیر و ناسەقامگیر ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و بەهۆی کاریگەریی نزمە پەستانی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست شەپۆلێکی تاوەبارانی بەخوڕی بەهاری پچڕپچڕ و هەورەبرووسکەی بەهێز و تەرزە سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە.”
ئەم كەشناسە زیاتر روونیكردۆتەوە “کاریگەریی ئەو شەپۆلە لە ڕۆژانی 8 و 9 و 10 و 11ی مانگ زیاتر دەبێت و پێشبینیی تاوەبارانی مامناوەند بۆ بارانی بەخوڕ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.”