مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدانەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەكەیان دەكات و دەشڵێت لە داهاتوویەكی نزیكدا بكەرانی هێرشەكە تەمبێ دەكەین.
ناسر كەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەكەیان لە دیمەشق بە پێشێلكردنی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەكان ناو دەبات و ڕادەگەیەنێت “پێویستە لەلایەن كۆمەڵگای جیهانی و نەتەوە یەكگرتووەكانەوە، ئەو هەڵمەتە بە توندترین شێوە ئیدانە بكرێت”.
كەنعانی ئاشكراشی دەكات كە كۆماری ئیسلامی ئێران، وێڕای پارێزراو بوونی مافەكانی خۆی، لە داهاتوویەكی نزیكدا بكەرانی ئەو هێرشە تەمبێ دەكات.
دوێنێ ئێوارە 1ـى نیسانی 2024، فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل باڵیۆزخانەی ئێرانی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا كردە ئامانج و بەو هۆیەوە چەندین فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران كوژران.