سكرتێری پێشووی پەرلەمانی كوردستان، لە بارەی بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان دەڵێت: پاراستنی ئەم قەوارە دەستوورییە ئەركی هەموو تاكێكی دڵسۆزە.
مۆنا نەبی قەهوەچی، جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازی توركمانی، بە زاری كرمانجی گووت ” هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی هەستیاردا گوزەر دەکات، پاراستنی ئەو قەوارە دەستورییە ئەرکێکی نیشتیمانپەروەری هەموو تاکێکی دڵسۆزی کوردستانە و لەسەروی هەموو بەرژەوەندییەکی حزبییە، گرنگە لەم قۆناغەدا سەرجەم لایەنە سیاسیەکان دەستبخەنە دەستی یەک و هەماهەنگ و یەکریزبن بۆ رێگری کردن لەهەر هەوڵێک بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی”.
مۆنا قەهوەچی زیاتر روونیكردەوە ” هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و ئەنفال و قوربانیدان و بەرخودانی گەلی کوردستانە و هەرگیز نابێت سازش لەسەر مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت”.