مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، پاسپۆرتی چەند سەركردەیەكی دیاری پارتەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەڵوەشاندەوە و ڕادەگەیەنێت لە هەر شوێنێك ببینرێن دەستگیر دەكرێن.
لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ناوی ژمارەیەك سەركردەی پارت و لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان هاتووە كە بەشێكیان لە هەرێمی كوردستان دەژن، بەوەی پاسپۆرتەكەیان هەڵوەشاوەتەوە، دەشڵێت “پێویستە ئەو كەسانە لە هەر شوێنێكی عێراق ببینرێن، دەستبەجێ دەستگیر بكرێن و ڕادەستی نزیكترین بنكەی پۆلیس بكرێنەوە.”