زارى کرمانجى-سۆران:
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ”ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌ممه كه‌شوهه‌وای ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه، به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش له گه‌رمیان و 31 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له زۆربه‌ی كاته‌كاندا، خێرای با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی سێشه‌ممه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه.