زارى کرمانجى-سۆران:
دواى کۆتایى هاتنى شەپۆڵى بارانبارین و نالەبارى کەشوهەوا، لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەستییان پێکردەوە.
ڕاگەیاندنى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، بڵاویکردووەتەوە، ” دواى نالەبارى کەشوهەوا، پرۆژەکان لە ئیدارەى سەربەخۆى سۆران دەستییان پێکردەوەو لە چەند رۆژى داهاتووش، دەست بە جێبەجێکردنى چەند پرۆژەیەکى دیکە دەکرێن”.
لە بڵاوکردنەوەکەدا، ئاماژە بە هیچ پڕۆژەیەکى دیاریکراو نەکراوە، بەڵام دڵنیایى داوەتەوە هاووڵاتییانى ئیدارەى سۆران، کە پڕۆژەى خزمەتگوزارى لە بەرژەوەندى هاووڵاتییان جێبەجێدەکرێن”.