زاری كرمانجی-سۆران:
لیژنەیەك لە پەرلەمانی كوردستان سەردانی ئەو ناوچە سنوورییانە دەكات كە لەلایەن وڵاتانی دراوسێیەوە بۆردومان و تۆپباران كراون.
وەیسی سەعید وەیسی، بەرپرسی نووسینگەی سۆرانی پەرلەمانی كوردستان، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەو بۆردومان و تۆپبارانانەی ناوچە سنوورییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچەكانی دیكەی كوردستان، لەلایەن وڵاتانی دراوسێ زەرو زیانی زۆری بە دانیشتووانی گوندەكان و جوتیارو ئاژەڵداران گەیاندووە، بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە رەوشی ئەم ناوچە سنووریانە، پەرلەمانی كوردستان بەنیازە لیژەیەك پێكبهێنێت و سەردانی ئەم ناوچانە بكات، واتە ناوچە سنوورییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تا زاخۆ و شوێنەكانی دیكە”.
گووتیشی: ” سەردانەكە بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكان و بەرپرسانی ئیدارەی ئەم ناوچانە دەبێت كە زەرو زیانیان بەركەوتووە، دوای لێكۆڵینەوە لە كێشەو گرفتەكان و زیانی هاووڵاتییانی ناوچەكە، بە راپۆرتێك ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكرێن”.