” پارتی بەشداری هەڵبژاردنێك ناكات بەغدا و ئێران رێكیان خستبێت “
شەوی رابردوو چاوی نوێنەرایەتییەكانی وڵاتانی یۆنامی، باڵوێزی ئەمەریكا لە عێراق و باڵوێزانی تری وڵاتانی ئەوروپی لەسەر پیرمام بوو، تا دواین هەڵوێستی پارتی لەسەر بەشداریی كردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بزانن.
دواین هەڵوێستی پارتی بەرامبەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەوەیە كە ” پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری هەڵبژاردنێك ناكات دامەزراوەكانی بەغدا، دادگای فیدراڵی و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێران رێكیان خستبێت “.
هەموو ئەو هەوڵانەی چەند رۆژی رابردوو لەلایەن یۆنامی و باڵوێزی ئەمەریكا لە عێراق و باڵوێزانی تری وڵاتانی ئەوروپیەوە دران تا پارتی رازی بێت بەشدار لە هەڵبژاردنی 10ی حوزەیران ئەمساڵدا بەكات ، بەڵام لە ئاست سووربوونی سەرۆك مەسعود بارزانی شكستیان خوارد”.
ئەم هەڵوێستەی پارتی دیموكراتی كوردستان پاش ئەوەدێت، كە حكومەتی عێراقی لە رێگەی دامەزراوەكانییەوە بە پاڵپشتی و دەستوەردانی ئێران، چەندین بڕیاری لە دژی كیانی سیاسی هەرێمی كوردستان داوەو بۆ لاواز كردنی زیاتری كیانی سیاسی هەرێمی كوردستان چەندین پیلانیان دارێشتووە و پارتیش بۆ دانانی سنوور بۆ ئەم هەڵوێستە دژە كوردستانیە هەڵوێستی وەرگرتووە و بەم شێوەیە بەشداری هەڵبژاردن ناكات.