محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی:
رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ قەرزی کەڵەکەبووی سەر هاووڵاتییان دەرچوو کە خۆی لە ئاو، کارەبا و سزای هاتووچۆ و چەند بابەتێکی تر دەبینێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، ئاگاداری هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران دەكاتەوە، كەوا بریاری لێخۆشبوونی 20% بۆ سزای پێبژاردنی سەرپێچیەكانی هاتووچۆ لە ئەمڕۆ یەكشەممە 2024/3/31 دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن.