مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
مێردمنداڵێكی كورد لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، سزای ٢ ساڵ بەندكران و لێدانی 74 قامچی بەسەردا سەپێنرا.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە، دانیال ئەحمەد ی تەمەن 17 ساڵی خەڵكی مەریوان ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كە كاری كۆڵبەری دەكات، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای ٢ ساڵ بەندكردن و ٧٤ زەربەی قامچی و پێ بژاردنی پارەی بەسەردا سەپێنرا.
دانیال لە كاتی كۆڵبەری لە سنووری قوڵقوڵەی مەریوان لەلایەن هێزە سنوور پارێزەكانی ئێران دەستبەسەر كرا و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی مەریوانە.