زاری كرمانجی-سۆران
بەهۆی بارودۆخی نالەبارو ڕەوشی ناوچە كانیان بە سەدان پەنابەر و ئاوارەی (سوریا، عێڕاق، توركیا، ئێران) ڕوویان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كردووە.
عەباس ئەمیر، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و وەڵام دانەوەی قەیرانەكان، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” بەهۆی بارودۆخی نالەبارو ڕەوشی ناوچە كانیان بە سەدان پەنابەر و ئاوارەی (سوریا، عێڕاق، توركیا، ئێران) ڕوویان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كردووە، لێرە سەرو ماڵیان پارێزراوەو هاوشێوەی خەڵكی دیكە سەرقاڵی كارو كاسبین”.
گووتیشی: ” ئەوەی جێگەی نیگەرانییە نە حكومەتی عێراق نە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان هیچ هاوكاری پێشكەش بەم ئاوارەو پەنابەرانە ناكەن، بەڵكوو تەنها حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەزگای خێرخوازی بارزانی و ڕێكخراوە خێرخوازییە ناوخۆییەكان دەستی هاوكاریان بۆ درێژ كردوون.