زارى کرمانجى-سۆران:
پزیشکان لە شاری دەلهی پایتەختی هیندستان بە سەرکەوتوویی یەکەم چاندنی هەردوو دەستیان بۆ نیگارکێشێکی تەمەن ٤٥ ساڵ ئەنجامدا.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی “یاهوو” ، نەشتەرگەری چاندنەوەی هەردوو دەستی نیگارکێش ڕاج کومار لە هیندستان بەسەرکەوتوویی لەلایەن پزیشکەکانەوە ئەنجامدرا، ئەمەش بۆ یەکەمجارە ئەو نەشتەرگەرییە سەرکەوتوو بێت. چەند ساڵێک لەمەوبەر لە ڕووداوێکی ترسناکی شەمەندەفەردا هەردوو دەستی لەدەستدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، تیمێک کە لە ١١ پزیشک پێکهاتبوون، لە نەخۆشخانەی “سێر گەنگا ڕام” لە دەهلی لە ١٩ی کانوونی دووەمدا رێکارەکانیان بۆ ڕاج کومار ئەنجامدا، ناسنامەی بەخشەرەکەش ناوی مینا میهتا بووە، بەرپرسی پێشووی کارگێڕی قوتابخانەیەکی ناوچەکە بووە و بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە گیانی لەدەستدابوو.
نەشتەرگەرییەکەش ١٢ کاتژمێری پێچووە و نیگارکێشەکەش شەش هەفتەی لە چاکبوونەوەدا بەسەربردووە، هەر بۆیەش چاوەڕێیان کردووە تاکو بزانن سەرکەوتوو دەبێت یان نا.