مستەفا دۆلەمەری- زاری كرمانجی:
مەغدید عەریف ئەحمەد قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران، ئاشكرای كرد چەندین پرۆژەی گرنگ لە سەنتەری قەزای سۆران ئەنجام دەدرێن و وەك :” پرۆژەی دووسایدی سۆران -رواندز بە گوژمەی 394,875,000 دینار، پرۆژەی دووسایدی ٤٠ مەتری تەنیشت هۆڵی بۆنەكان بە گوژمەی 1,439,000,000 دینار، پرۆژەی دروستكردنی شەقامێكی سەرەكی لە گەڕەكی بەختیاری تەنیشت ئۆرتۆپید بە گوژمەی 210,942,400 دینار، پرۆژەی دروستكردن شەقامێكی سەرەكی لە ناو بازاری سۆران و شەقامی ٢٥ مەتری گەڕەكی راپەرین بە گوژمەی 488,540,000 دینار، پرۆژەی دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ شەقامی سەرەكی ناو بازاری سۆران بە گوژمەی 226,000,000 دینار، پرۆژەی دروستكردنی ئاوەرۆی سندوقی لە گەڕەكی چەمی رێزان بە گوژمەی 397,000,000 دینار، پرۆژەی دروستكردنی چەند شەقامێكی ناوخۆیی لە گەڕەكی بەختیاری بە گوژمەی 493,000,000 دینار، پرۆژەی دروستكردنی چەند شەقامێكی ناوخۆیی لە گەڕەكەكانی دیلمان-هەرێم-هەندرێن بە گوژمەی 433,000,000 دینار”.
هەروەكو قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران سەرجەمی ئەم پرۆژانە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێن .