زارى کرمانجى-ڕواندز:
ئەمڕۆ یەکشەممە 31ى ئادارى 2024، لە قەزاى ڕواندزو شارەدێى وەرتێ، لەلایەن رێکخراوێکى خێرخوازى 500 سەبەتەى خۆراک بەسەرخەڵکى هەژارو کەمدەرامەت دابەشکرا.
ئاسوودە عەبدولعەزیز، بەڕێوەبەرى بنکەى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى ڕواندز بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند ” ئەمڕۆ لەلایەن دەزگاى خێرخوازى حاجى یەحیا، (500 ) سەبەتەى خۆراک، بەسەر خەڵکى هەژارو کەمدەرامەتى ناوەندى قەزاى ڕواندز، شارەدێى وەرتێ، دۆڵ مەنجەڵ و دۆڵى خانەقا دابەشکرا”.
گووتیشى: ”پێشتر چەند ڕێکخراوێکى دیکە سەبەتەى خۆراکییان بەسەر خەڵکى هەژارو و خاوەن پێداویستى تایبەت و کارمەندانى خزمەتگوزار، لە سنوورى ڕواندز دابەشکردووە”.