زارى کرمانجى-سۆران:
لە بنکەیەکی دەنگدان لە ناوچەی سووری ئامەد شەڕ روویدا، لە ئەنجامی شەڕەکەشدا بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کەسێک کوژراوە و پێنجی دیکەش بریندار بوون.
بەپێى زانیارییەکان، ئەو شەڕە لە نێوان دوو بنەماڵەى یەکێک لە گوندەکانى ناوچەکە بووە، لەسەر هەڵبژاردنى موختارى گوندەکە.