شەهلا رەشید- سۆران
زیاتر لە ساڵێكە پڕۆژەی دروستكردنی بینایەك بۆ بنكەی تەندروستی گەرەوان دەستپێكرایە،
لەمبارەوە، سەپان قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رواندز، بە زاری كرمانجی راگەیاند” بیناكە تا رادەیەك باش و دەتوانین بڵێین 98% تەواو بووە، تەنها هەندێك وردەكاری كەم ماون كە ئەوانیش لە ماوەیەكی نزیكدا تەواو دەبن.
گووتیشی” دوای تەواوبوونی ئەو وردەكارییانە و خاوێنكردنەوەی بیناكە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، بڕیار دەدات كە كەی بكرێتەوە و بكەوێتە خزمەت هاووڵاتییان.