زاری كرمانجی – سیدەكان:
سەرۆكایەتی شارەوانی سیدەكان بە هەماهەنگی قائیمقامیەتی قەزاكە، هەڵمەتێكی نەمام چاندنیان لە دەروازەی قەزای سیدەكان ئەنجامدا .
عەبدولقادر ئەكڕەم سەرۆكی شارەوانی سیدەكان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لە سەر بوددجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە مەبەستی گرنگیدان بە لایەنی ژینگە و سەوز كردنی شار، ئەمڕۆ بە ئامادەیی بەشێك لە بەرپرسانی حكوومی هەڵمەتێكی نەمام چاندنمان لە دەروازەی سیدەكان دەستپێكرد كە خۆی لە لە 300 نەمامی دار چنار دەبینێتەوە .
سەرۆكی شارەوانی سیدەكان، دەڵێت، لەگەڵ چاندنی نەمامەكان وەك پارێزگاریەك بۆ گەورە بوون و لەناونەچوونییان، قەفەز و تێلبەندی بۆ نەمامەكان دەكرێت، هیوادارم هاووڵاتییانیش هاوكارمان بن لە پاراستنییان .
لە ماوەی رابردوودا، شارەوانی سیدەكان لە نێو شەقامی دووساید هەڵمەتێكی دیكەی نەمام چاندنی ئەنجامدا و لە پلانیاندایە گرنگی زیاتر بە سەوزكردنی سەنتەری قەزای سیدەكان بدەن .