شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕ، باسی ئەو كەسانە دەكات كە دوای گەرماو كردن تووشی ژانە سەر دەبن.
د. ئازاد حەسەن، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی مێشك و دەمار، دەڵێت” هەندێك كەس دوای گەرماو كردن و تەڕبوونی قژیان تووشی ژانەسەر دەبن، ئەمەش بەهۆی گرژبوونی ماسوولكەكان و مانەوەی زۆریان لە گەرماوەكەدا دروست دەبێت.
ئەم پزیشكە، دەشڵێت” هەروەها جۆرێكی تایبەتی شەقیقە بەهۆی گۆڕانی كەشی دەوری سەری كەسەكە بە ساردبوونی دوای هاتنە دەرەوەی لە حەمام دروست دەبێت، هەر بۆیە پێویستە ئەو كەسانە، دوای گەرماو، بەباشی قژیان وشك بكەنەوە و هەوڵبدەن زۆر لە گەرماوەكەدا نەمێننەوە و خۆیان بە گەرمی داپۆشن.