محەممەد مەحموود – سۆران :
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ، بەبەشداری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، سەرۆکی یەکێتی زانایان، سەرۆکی سەنتەری ڕۆشنبیری ئاشوری دیانا، بە بەشداری مامۆستایانی ئاینی و پێکهاتەکانی دەڤەرەکە، پانێڵی پێکەوەژیانی ئاینی بەسەرپەرشتی ئەوقافی سۆران ڕێکخرابوو، بەڕێوەچوو.
لە بەشێکی قسەکانیدا لەو پانێڵە پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کارو باری ئایینی گوتی ” مێژوی دێرین و شارستانیەتی پێکەوەژیانی ئاینی لە ناوچەکەو کوردستان بەگشتی جێگەی بایەخە، ڕۆڵی کریستیان و موسوڵمانان ھەموو ئاینەکانمان بەگرنگ و پڕپایەخ دەزانین،لە پەرەپێدانی گیانی پێکەوەیی ودەستگرتن وھەبوونی پەیوەندی بەھێزی کۆمەڵایەتی لەگەڵ یەکتری”.
وەزیری ئەوقاف باسی لەوەشکرد” ڕۆڵی خەمخۆرانەی حکومەتی کوردستان لە دەرچووانی یاسایی پاراستنی مافی پێکهاتەکان و بەشداری کارا و ھەبوونی ڕۆڵی بەرپرسیاریەتی باڵا لەنێو کایەی حکومڕانی لەسێکتەرە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان، زۆر گرنگە، جگە لەوەش ئێمە ھەمیشە ڕۆڵی میانڕەوی و گیانی قبوڵکردنی یەکتری مامۆستایانی بەڕێزی ئاینی بەبەرزی دەبینین لەپێشکەشکردنی وتاری میانڕەویان ھەروەھا ڕۆڵی ھەموو ئاینەکان لەم بارەیەوە بەبەرزی دەنرخێنین”.
پشتیوان سادق باسی لە رۆڵی پڕبایەخی هەرێمی کوردستان کرد لە رووی پێکەوەژیان و گوتی “کوردستان وەک سومبولی ئاشتی و پێکەوەیی و گیانی مرۆڤایەتی لەجیهان ناسراوە، پێچەوانەی سیاسەتی عێراق بەناو دادگاکانیان، کەدژی بنەماکانی پێکەوەژیانن لەدوا ترینیان زەوتکردنی مافی پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان بوو، پێداگریکردن و موکوڕبوون لەپێکەوەیی و گیانی مرۆڤانەی ئاینەکانی کوردستان، باشترین وەڵامە بۆ ناحەزان و تاریک بینان، کە کوردستان ناچێتەژێرباری بیری ھاوردەکراو
پشتیوان بەخوای گەورە و ڕێنوێنی” ڕێزدار جەنابی سەرۆک بارزانی” و ئیرادەی بەھێزی ھەمەلایەنەی پێکھاتەکانی بەئەوپەڕی سەربەرزی دەمێنتەوەو سەرکەوتن بۆ خاک و وڵاتی جوودی دەبێت .