محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە رووداوێکی هاتووچۆ لە دووسایدی جوندیانی سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران روویداو بەوهۆیەوە ژمارەیەک کەس برینداربوون.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران بڵاوی کردووەتەوە:“ڕووداوێکی سەختی ھاتووچۆ لە جۆری لێکدان ، لەلایەن ئۆتۆمبێلی جۆری کیا سیاراتۆ و نیسان سەنی لە جووتسایدی سۆران – جوندیان، لە ئەنجامی رووداوەکە 10 کەس برینداربوون و تێکشانی هەردوو ئۆتۆمبێلەکان و شکاندنی 5 داری دورگەی ناوەڕاست و مەحەجەرەکەی.
پۆلیسی سۆران داوا لە شوفێران دەکات خێرای کەم بکەنەوە و پابەندی هێما و رێنمایەکانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لاییەک .