شەهلا رەشید- سۆران:
پزیشكێكی پسپۆڕ، پێویستە ئافرەتی دووگیان پێش بەڕۆژووبوون سەردانی پزیشكەكەی بكات بۆ ئەوەی دڵَنیا بێت توانای بەڕۆژووبوونی هەیە یاخود نا.
د. بنار دزەیی، پزیشكی پسپۆڕی منداڵبوون و ئافرەتان و نەزۆكی، دەڵێت” ئەو خانمانەی دووگیانن پێویستە سەردانی پزیشكی خۆیان بكەن و دڵنیا بن لەوەی كە دەتوانن بەڕۆژوو بن یاخود نا، چونكە هەندێك هۆكار هەن كە وا دەكات بەڕۆژوو نەبن، لەوانەش:
-پەستانی خوێن
-شەكرە
- نەخۆشییەكانی دڵ
-نەخۆشی گورچیلە
-خەستی خوێن
-پێشتر منداڵی لەبار چووبێ یان پێش وەخت منداڵی بوبێت
ئەم پزیشكە پسپۆڕە، ئاشكراشی كرد” لەم بابەتەدا هەندێك ئامۆژگاری دەخەینەڕوو بۆ ئەو ئافرەتە دووگیانانەی كە بەڕۆژوو دەبن، لەوانە:
-نابێ بە تەنها بەربانگ و پارشێو نان بخوات بەڵكو دەبێ لە بەینەكان كەم كەم و زوو بخوات.
-خواردنی پڕۆتینەكانی وەك گۆشت، ماسی، مریشك، نۆك و نیسك.
-خواردنی كاربۆهیدارتەكانی وەك نان، برنج و مەعكەڕۆنی.
-سەوزەو و میوە
-خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی و شەربەتی فرێش و شیر.
-چەرەزات - ڤیتامین
-كەمكردنەوەی شیرینی
-كەمكردنەوەی چا و قاوە و خواردنەوە گازییەكان.
د. بنار دزەیی، دەشڵێت” ئافرەتی دووگیان لەكاتی بەڕۆژووبوون ئەگەر هەستی بەمانەی خوارەوە كرد نابێ بەڕۆژوو بێت. - بێ هێزی و بورانەوە
- دڵتێكهەڵاتن و رشانەوە
-هەستكردن بە ئازار
-كەم جوڵانەوەی منداڵ
-دابەزینی كێش لەكاتی دووگیانیدا
-سەرئێشە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش