زاری كرمانجی-سۆران:
پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەستی پێكرد و ئەمڕۆ كۆمەڵێك وەزارەت و دەستە وەردەگرن.
ڕۆژی پێنجشەممە، 28-03-2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات (دوو)ـی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی لیستەکە، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 30-03-2024، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، خانەنشینانی شارستانی و خاوەن پێداویستی تایبەت دەستی پێکرد.