پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ئەمڕۆ شەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی زێڕنگران بەهای زێڕ لە بازاڕی زێڕنگراندا بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو بۆ هەر مسقاڵێک نزیکەی پێنج هەزار دینار بەرز بوونەوەی تۆمار کردووە، هاوكات یەك ئۆنسەی زێڕیش بە 2232 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، گوتیشی: سەرجەم مسقاڵەكانی زێڕ بەم شێوەیەی خوارەوەن :
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 526 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت .
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 482 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت .
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 460 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 394 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت .