محەممەد مەحموود- سۆران :
دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كودستان چەند بڕیارێكی لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان دەركرد، یەك لەو بڕیارانە دابەشكردنی زەوی بوو، لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سۆران، دەڵێت: دوای كۆبوونەوەی وەزارەتی شارەوانی بەرچاو روونیمان دەبێت لەسەر رێنمایی و رێكارەكانی دابەشكردنی زەوی.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕایگەیاند بوو: ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ سەرجەم شارەوانییەكان ئەنجام دەرێت بۆ بابەتی ڕێكارەكانی دابەشكردنی زەوی.
لای خۆیەوە خەسرەو ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەیەك لە وەزارەتی شارەوانی ئەنجام دەدرێت باس لە چۆنیەتی رێكارەكانی دابەشكردنی زەوی و كاتی دابەش كردنی زەوی دەكرێت بەسەر فەرمانبەراندا، ئەو كات بەرچاو روونی تەواومان دەبێت لەسەر چۆنیەتی دابەشكردنی زەوی و هەبوونی زەوی پێویست بۆ دابەشكردن.