ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا بڵاوكردووەتەوە رایگه‌یاند” كه توانیویانه سه‌یرترین شێوازه‌كانی قاچاخچێتی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئاشكرا بكه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌شیان ده‌ستگیركردووه كه تێوه‌گلاون”.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت” تۆمه‌تباران به‌شێك بوون له تۆڕێكی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان كه له (١١) كه‌س پێكهاتوون و له پارێزگاكانی (به‌سره، به‌غدا، دیوانیه، و كوت) چالاك بوون”.
زیاتر روونكراوەتەوە” له‌سه‌ره‌تادا مه‌فره‌زه‌كانمان توانییان ئه‌ندامێكی بانده‌كه به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستگیر بكه‌ن، كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانه له نێوان پارێزگاكاندا، دواتر تۆمه‌تباره‌كانی تر ده‌ستگیركران”.
بە پێی دیمەنەكانی ناو گرتەكە ئەو هێزە ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ماده‌ی هۆشبه‌ردا گرتووه كه له‌ناو گوێزدا شاردراونه‌ته‌وه.
“ئه‌مه یه‌كێكه له سه‌یرترین شێوازه‌كانی شاردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر”. دەزگای ئاسایشی نیشتمانی وای گووت.