محەممەد مەحموود- سۆران:
دە شەوی كۆتایی مانگی رەمەزان، شەوانی قەدری پیرۆزن هاووڵاتییان تاكو كاتی پارشێو لە مزگەوت دەمێنەوە بۆ خوا پەرستی، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆرانیش، دەڵێت: لەم دە شەوە مزگەوتەكان كراوە دەبن لەبەردەم موسڵمانان.
د. پشتیوان سرێشمەیی، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” لە مانگی رەمەزاندا بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی ئەوقاف مزگەوتەكان لەم رۆژانەدا لە بەردەم نوێژخوێناندا كراوە دەبن، دەشەوی كۆتاییش كە بەشەوانی قەدر ناسراون تاكو دوای نوێژی بەیانی مزگەوتەكان كراوە دەبن، موسڵمانان دەتوانن لە مزگەوتەكان بمێننەوە.
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نزیكەی ٦٠٠ مزگەوت هەیە، لە ٢٩٠ مزگەوت وتاری هەینی ناخوێندرێتەوە، بەشێك لە مامۆستایانی ئایینیش بەشێوەی خۆبەخشی كارەكان بەڕێوەدەبەن.