زاری كرمانجی – سۆران :
ناوەندی نێودەوڵەتی وردرو ویلسنی ئەمەریكی لە ڕاپۆرتێكی پڕ لە هۆشداری دا، ئامانجی هەنگاوەكانی حكومەتی عێراق بۆ لاوازكردنی هەرێمی كوردستان دەخاتە ڕوو و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیش لەبەرامبەر هەرێم بە دەستپێكی هەنگاوەكان ناو دەبات و دەڵێ دادگای فیدراڵی لە ڕێگەی بڕیارەكانییەوە خوازیار بە تەواوی سەرچاوەكانی داهاتی هەرێمی كوردستان سنووردار بكات.
لە ڕاپۆرتەكەی ناوەندی نێودەوڵەتی وردرو ویلسنی ئەمەریكی هاتووە “بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی كورسیی كۆتاكان و ناچاركردنی حكومەتی هەرێم بە ڕادەستكردنی داهاتی نەوتی و نا نەوتی هەوڵێكە بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتێكی ناوەندگەر،”
دەشڵێت “ئامانجی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سنوورداركردنی سەرچاوەكانی داهاتی هەرێمی كوردستان و لەگەڵ ئەوەشدا شەرعیەتی سیاسی كوردستان دەخاتە مەترسییەوە.”
ناوەندە ئەمریكییەكە هۆشداریش بە سیاسییەكانی وڵاتەكەی دەدات و ڕادەگەیەنێت “هەرێمێكی كوردستانی لاواز لە بەرژەوەندی ئەمەریكا نییە.”