زاری کرمانجی-سۆران:
دوای ئەوەی لەلایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە داشکاندنی کرێی خوێندنی قوتابییانی زانکۆ، کەسوکارو قوتابییانی زانکۆو پەیمانگەو قوتابخانە ئەهلییەکان، داوا دەکەن داشکاندن لە کرێی خوێندنیان بۆ بکرێت.
باوکی یەکێک لەو قوتابییانەی کە منداڵەکەی لە قوتابخانەیەکی ئەهلی دەخوێنیت، بۆ زاری کرمانجی گووتی: ” سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بڕیارێکی زۆر باشی لە بەرژەوەندی قوتابییانی خوێندن پاڕالێل دا، بە داشکاندنی کرێی خوێندن، ئێمەش داوا لە سەرۆکی حکومەت و وەزیرانی خوێندنی باڵاو پەروەردە دەکەین، بڕیارێک دەربکەن، بۆ کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەو قوتابخانە ئەهلییەکان”.
گووتیشی ” ئێستا دۆخی خەڵک زۆر خراپە، پێویستە ڕەچاوی باری دارایی ئەو خێزانانەش بکرێت، چونکە ئێمە لە خۆشی منداڵەکانمان نەناردۆتە ئەو زانکۆ و پەیمانگایانە، بەڵکو نمرەیان کەمبووەو لە زانکۆو پەیمانگەی حکومی وەرنەگیراون، بۆیە حەز دەکەین ئەو داواکارییەمان لە ڕێگەی ئێوە بگاتە لایەنی پەیوەندارو بۆمان جێبەجێ بکرێت”.