محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی
بەشی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاوی کردووەتەوە: بە پێی نووسراوێکی فەرمی، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە وێنەیەکی بە واژووی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب ئاڕاستەی سەرجەم قایمقامیەتیەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نێردراوە، تێیدا ئاگاداری تەواوی نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە کراوە، کە مامەڵەکردن و کڕین و فرۆشتن بە زەوی و زاری حکومی بە دەر لە یاسا، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیەو بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی لە دژی سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر”.
ئەم بڕیارەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە کاتێکدایە لە چەند شوێنێک دەستدرێژی کراوەتە سەر موڵکی حکوومەت.