محەممەد مەحموود- سۆران :
لە ئێستادا خاوەن پێشانگاکان کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە سۆران چەند داواکارییەکیان هەیە، زیاتر خۆی ئەبینێتەوە لە بەرزی کرێ و زۆری باج و ڕسومات و لەگەڵ ئەوەشدا کارکردن وەکوو پێویست نییە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، شەوی رابردوو قائیمقام و سەرۆكی شارەوانی سۆران، ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری دام و دەزگاکان لە گەڵ خاوەنی پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل دانیشتن و گوێیان لە داواکاریەکانیان گرت.
سەلوا شۆڕۆ، سەرۆکی شارەوانی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند ” شەوی ڕابردوو لەگەڵ هەر یەکە لە قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران و بەڕێوەبەری تۆماری خانوبەرە و بەشێک لە بەڕێوەبەرانی دامو دەزگاکان کە پەیوەندی دارن بەو کارەوە سەردانی پێشانگاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلمان کرد لە سەر رێگای ناوچەی پیشەسازی سۆران لەگەڵ خاوەنی پێشانگاکان دانیشتین و گوێمان لە خواست و داواکاری ئەوان گرت”.
سەرۆکی شارەوانی سۆران باسی لەوەشکرد ” خواست و داواکارییەکانی ئەوان بریتی بوون لە بەرزی کرێ و زۆری باج و ڕسومات لە بەرامبەر ئەوەی کە کار وەکوو پێویست نییە و بازاڕی کڕین و فرۆشتن کەمە ” .
سەرۆکی شارەوانی سۆران گوتیشی” پاڵپشتی و پشتگیری خۆمان بۆ ئەوان دووپات کردەوە و داوا کارییەکانی ئەوان کاری لەسەر ئەکەین و بەرزی ئەکەینەوە بۆ لایەن پەیوەندیدار بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت.