محەممەد مەحموود – سۆران:
سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران بە مەبەستی ڕێگری کردن لە دیاردەی بەخێو کردنی مەڕ و ماڵات لە سەنتەری شار، ساڵانە هەڵمەتی دەست بەسەر سەرداگرتنی ئەو مانگاو مەڕ و بزانانە دەست پێ دەکات کەوا لە نێو شەقام و کووچە و کۆڵانەکان بەرەڵڵا ئەکرێن و دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە سەوزایی و باخچەی ماڵان و خەڵکیش لەو بارەیەوە گلەیی لە بوونی ئەو دیاردەیە دەکەن.
لەم بارەیەوە سەلوا شۆڕۆ، سەرۆکی شارەوانی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند ” هەڵمەتی دەست بەسەرداگرتنی مانگاو مەڕ و بزنی بەرەڵڵا بەردەوامی ئەبێت و بۆیە پێش ئێستاش ئەو هەڵمەت دەستی پێکردووە و چەندین مانگاو مەڕو بزن، دەستیان بە سەردا گیراوە دواتر ڕادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە دوای ئەوەی سزا و پێ بژاردن یان بۆ کراوە و بەڵێن نامە لە خاوەنەکانیان وەرگیرا داوە تاوەکوو جارێکی تر ئەم کارە دووبارە نەبێتەوە “.
سەرۆکی شارەوانی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد” ئامانجمان زیاتر خزمەت گەیاندنە بە شارو زیان نەگەیاند لەو دار و سەوزایەیی کە لە شەقام و ڕێگە و بانەکان چێندراون و هەروەها زۆر جار هاووڵاتییان گلەیی ئەوەیان کردووە کە زەرەر بە باخچە و سەوزایی ماڵەکانیان کەوتووە بە هۆی بوونی مانگاو مەڕ و بزنی سەرشەقامەکان، بۆیە ئێمە وەک شارەوانی ئەو کارە بەردەوامی پێدەدەین.