زاری كرمانجی-سۆران
دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چەند بڕیارێك لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان و فەرمانبەران دران، ئەوەش بووەتە جێگەی دڵخۆشی و ئومێدی خەڵكی.
بڕیارەكانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بریتیبوون لە دابەشكردنی مووچەو دەستپێكردنەوەی پێدانی زەووی بەسەر فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست و داشكاندنی كرێی ئاوو كارەباو داشكاندن لە كرێی شارەوانی و لێخۆشبوون و داشكاندنی كرێكی خوێندنی پاڕاڵێڵ و هتد…
وەك هاووڵاتییان بۆ زاری كرمانجی باشیان لێوەكرد: ” لەم كات و ساتەو بارودۆخی ئێستادا ئەم بڕیارانە زۆر گرنگ و پێویست بوون بە داشكاندنی كرێی خوێندنی قوتابیانی زانكۆ و ئاو و كارەباو شارەوانی، هەروەها دووبارە بڕیاری دەستپێكردنەوەی دابهشكردنی زەووی بەسەر فەرمانبەران كە چەند ساڵێكە ڕاگیراوە.