زارى کرمانجى-سۆران
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ى ئادارى 2024، بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سۆران، شوێنى مانەوەى پزیشکان لە نەخۆشخانەى لە دایکبوون و منداڵان، لە ئیدارەى سۆران کرایەوە.
لە نەخۆشخانەی لە دایکبوون و منداڵان، 20 شوێنی نیشتەجێبوون و مانەوە بۆ پزیشکان دابینکرا، کە سەرجەم پێداویستییەکان لەخۆ دەگرێت، ئەمڕۆش بە فەرمى شوێنەکە کرایەوە.
تێچووى پڕۆژەکە نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن دینارە، کە بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە ئاسانکاریی دەبێت بۆ پزیشکان بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانى سنوورى ئیدارەى سۆران.
